• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
نێچیرڤان بارزانی: ئافرەتانی كوردستان ئەركێكی قورسیان كەوتۆتەئەستۆ

نێچیرڤان بارزانی: ئافرەتانی كوردستان ئەركێكی قورسیان كەوتۆتەئەستۆ

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندتیژی دژی ژناندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت “ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەكان، ئەركێكی قورسیان كەوتە ئەستۆ”.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمە: 
لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیری لە مافەكانیان و هەوڵ و كاری بەردەوام بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان دەكەینەوە. كوردستانیش وەك هەموو جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، قۆناغێكی زۆر سەخت تێدەپەڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەكان، ئەركێكی قورسیان كەوتە ئەستۆ. 

ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەردەی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتا و چارەسەركردنی نەخۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشك و كرێكار و كارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەكانی كوردستان و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونیان دەكەم. 

قەیرانی ئابووری و دارایی كە لێكەوتەی پەتای كۆڤید_19ن، لەگەڵ گرژییە سیاسییەكان، دەستكەوتەكانی ژنان دەخەنە مەترسییەوە، بەڵام ئافرەتانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەین بۆ پاراستی دەستكەوتەكانیان و نەهێشتنی توندوتیژی و مسۆگەركردنی دادوەریی كۆمەڵایەتی. لە هەر شوێن و ئاستێكدا بێت، بەرەنگاری گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان دەبینەوە. 

توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو كۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێكی گەورەی چارەسەر بن و ڕۆڵیان لە نەهێشتنی توندوتیژیدا هەبێت. كاتی كەرەنتینە و ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ پیاوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە كە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نییە، بەڵكوو شوێنی كار و هاوكاری و بەجێهێنانی ئەركەكانیشمانە بەرامبەر دایك و خوشك و هاوژین و پەروەردەی منداڵەكانمان. 

ئێمە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ حكوومەت دەكەین بۆ پاراستنی مافەكانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین كە بۆ ئەم پرسە بە گوڕ و تینێكی زیاترەوە پشتگیریی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بكەن. ئافرەتان دڵنیا دەكەینەوە كە هاوكاری و هەماهەنگیمان بۆ گەیشتن بە ئاكامی باشتر بەردەوام دەبێت. 

هیوادارم چالاكی و كارەكان تەنها لەم شازدە ڕۆژەدا قەتیس نەمێنن، بەڵكوو هەمووان پێكەوە بە ژن و پیاوەوە ڕۆژانە كار بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان بۆ ئاشتی و یەكسانی و دادوەری، بكەین.

هیوای سەركەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
25-11-2020

ShareTweetShare
Previous Post

دووه‌م په‌رله‌مانتار به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

Next Post

كچێكی ئه‌مریكی ژماره‌ی پێوانه‌یی تیك تۆكی شكاند

بەرێوەبەر

Next Post
كچێكی ئه‌مریكی ژماره‌ی پێوانه‌یی تیك تۆكی شكاند

كچێكی ئه‌مریكی ژماره‌ی پێوانه‌یی تیك تۆكی شكاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ