به‌مه‌به‌ستی پێدانی راوێژ و دابینكردنی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ منداڵان، به‌شی راوێژكاری له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبون و منداڵانی هه‌ولێر كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه راوێژكارییه، دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر وتی “ئه‌و به‌شه پێویسته بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌ری منداڵان، له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوی gizی ئه‌ڵمانی-یه‌وه ده‌كرێته‌وه”.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم وتی “هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی له كه‌رتی ته‌ندروستی سودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوه، به‌تایبه‌تی له دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان”.
وتیشی “ئه‌م به‌شه فشارێكی زۆری نۆڕینگه و یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه و هاووڵاتی سودی زۆر له خزمه‌تێكی فراوانی ئاستی به‌رزی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌رده‌گرێت”.