ڤایرۆسى كۆرۆنا له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019 له چین ده‌ركه‌وت و تائێستاش جیهان چاوه‌ڕێى ڤاكسین و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى ئاساییه، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ڤاكسین كۆتایى به په‌تاكه ده‌هێنێت؟
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دابه‌شكردنى ڤاكسینى دژه كۆرۆنا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا به ته‌واوه‌تى كۆتایى به په‌تاى كۆرۆنا ناهێنێت، ئه‌وه‌ش بۆ گۆڕ‌انى ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه مرۆڤ له‌وباره‌یه‌وه ئه‌زمونی له‌گه‌ڵ ڤایرۆس و پهتاكانى پێشودا هه‌یه، كه ئێستا بونه‌ته به‌شێك له ژیانمان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی زانایان هه‌وڵیانداوه به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی له‌ناویان به‌رێت.
جۆشوا لیدهربێرگ خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى له‌ساڵى 1988دا، ده‌ڵێت “ڤایرۆسه‌كان به به‌رده‌وامی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و زانست و زانستی پزیشكیش له‌شه‌ڕى دژى ئه‌و نه‌خۆشیانه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ى مرۆڤ له شه‌ڕى دژى ڤایرۆسه‌كاندا براوه بێت”.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كان رۆڵى گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن رێگرى بكه‌ن له گه‌شه‌سه‌ندنى كۆرۆنا، كه قه‌یرانێكى ته‌ندروستى بێپێشینه‌ى له جیهاندا دروستكردوه و كاره‌ساتى ئابوریى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
داڤید كینیدى و ئاندرۆ رید، كه دوو توێژه‌رن له زانكۆى پێنسلڤانیای ئه‌مریكا، ده‌ڵێن “پێشبینى ناكه‌ین ڤاكسین كۆتایى به كۆرۆنا بهێنێت، چونكه ئه‌گه‌رێك هه‌یه ڤایرۆسه‌كه به‌رگرى دژى ڤاكسینه‌كان دروستبكات، بۆیه پێویسته وه‌ڵامى جه‌سته دواى وه‌رگرتنى ڤاكسینمان بۆ ده‌ربكه‌وێت له‌پێناو دڵنیابونه‌وه له سه‌ركه‌وتویى و رێژه‌ى ئه‌و به‌رگرییه‌ى دروستى ده‌كات”.
ئه‌و دوو توێژه‌ره پێشتریش له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا هێمایان بۆ ئه‌وه‌كردوه، ڤایرۆس و به‌كتریاكان ده‌توانن به‌ئاسانى به‌رگرى دژى ده‌رمانه‌كان دروستبكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن به‌و ئاسانییه به‌رگرى دژى ڤاكسینه‌كان دروستبكه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌و ڤاكسینه‌ى دژى چه‌ندین نه‌خۆشى وه‌ك ئیفلیجی منداڵ و سورێژه دروستكراون، تائێستاش كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كان به ئاسانى دژى ده‌رمانه‌كان به‌رگرى ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز ته‌ئكیدى لهوهشكردوهتهوه، له‌وانه‌یه ته‌مه‌نى ئه‌م قه‌یرانه‌ی كۆرۆنا له ساڵێكى دیكه زیاتر تێنه‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها زانایانى پزیشكى پێیانوایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانى راسته‌قینه پشت به زۆر شت ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش دروستكردن و دابه‌شكردنى ڤاكسین به‌سه‌ر چه‌ندین ملیار كه‌س له جیهاندا، هه‌روه‌ها دهرنهكهوتنى كاریگه‌رى لاوه‌كى تا ماوه‌یه‌كى درێژ، سه‌ره‌ڕاى دهرنهكهوتنى نه‌وه‌ى مه‌ترسیدار و پێشكه‌وتو و نوێى ڤایرۆسه‌كه، كه ببێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كان هیچ سودێكیان نه‌مێنێت له داهاتودا.