ئه‌نتۆنی فاوچی پسپۆڕی باڵای نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كات له هه‌فته‌كانی دوای جه‌ژنی سوپاسگوزاری، ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر و زیاتر له وڵاته‌كه‌یاندا بڵاوببێته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا پێشبینی ئه‌وه ناكات ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر پێش كریسمس كه‌م بكرێنه‌وه.
فاوچی به كه‌ناڵی “ئه‌ی بی سی”ی ئه‌مریكی وتوه “ئاستی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مریكا ئه‌وه نییه له ناكاو شته‌كان بگۆڕدرێن، بۆیه ئاشكرایه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا شتێك ده‌بێت، له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت دوو بۆ سێ هه‌فته به‌رده‌وام بێت، پێده‌چێت بڵاوبونه‌وه‌كه زیاتر و زیاتر ببێت”.
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی فاوچیهوه، “بیڵ دی بیلاسیۆ” سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك ده‌ڵێت “گه‌وره‌ترین سیستمی قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه ده‌كرێنه‌وه و رۆژه‌كانی خوێندن له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر ده‌كرێن، خوێندكارانیش ده‌توانن بچنه ناو پۆله‌كانه‌وه”.
ئه‌و لێدوانه نوێیه‌ی بیلاسیۆ له‌كاتێكدایه، 11 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وتی “به‌هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، قوتابخانه‌كان به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه”.