به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هادین نوری سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عیراق له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌هادین نوری خه‌ڵكی گوندی (ته‌كێ)ی قه‌ره‌داغه، له‌ساڵی 1927 له‌دایكبووه، ساڵی 1946 له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا چۆته ریزی حزبی شیوعی-یه‌وه، ساڵی 1949 ده‌بێته سكرتێری حزب.
پاش چوار ساڵ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی له حزبی شیوعیدا، ساڵی 1953 ده‌ستگیركراو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام دواتر له‌ژێر فشاردا ئه‌و فه‌رمانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و كرا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی، دواتریش ئازادكرا.
به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیدا، به‌هادین نوری له‌ساڵی 1984دا ریزه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی جێهێشتوه و له‌دوای راپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. له ساڵی 1994یشدا بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستانی دامه‌زراند.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانیشی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه چه‌ند رۆژێك بوو توشی ببو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له رێی په‌یجی خۆیه‌وه له فه‌یسبوك ده‌ڵێت “به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرسه‌و ماته‌مینیی و په‌ژاره‌ی خۆمان بۆ كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی به‌ڕێز و پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ری خه‌باتی نیشتمانیی و چینایه‌تیی كوردستان و عیراق، مامۆستا به‌هادین نوری ده‌رده‌بڕین، داواخوازین خودای گه‌وره ئارامیی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و رۆحی به‌ڕێزیان شادبێت”.