دواى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌یه‌كى سوپاى عیراق له‌گه‌لأ ژماره‌یه‌ك له شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان له قه‌زاى كفرى ده‌بێت به شه‌ڕیان، هێزێكى پێشمه‌رگه به‌هاناى ئه‌و هێزه عیراقییه‌وه ده‌چن.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، هێزێكى سوپاى عیراق، كه راسپێردراون بۆ پاراستنى خاڵى پشكنینى “كارێز”ی نزیك قه‌زاى كفری، رێگرى له بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ن بچنه قه‌زاكه‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و شۆفێرانه له‌ناو خاڵه پشكنینه‌دا ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كوژێننه‌وه و ده‌ستده‌كه‌ن به مانگرتن، ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ دروستده‌كات و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستده‌بێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، بارودۆخه‌كه خه‌ریك بوه بگاته ئه‌وه‌ى شۆفێره‌كان چه‌ك له سه‌ربازه‌كان بسه‌نن، به‌ڵام هێزێكى پێشمه‌رگه گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه، دواتر خاڵه پشكنینه‌كه له‌لایه‌ن سوپاى عیراقییه‌وه داخراوه و رێگه به هاتوچۆ نادرێت، هیچ كه‌سێكیش له روداوه‌كه‌دا بریندار نه‌بوه.