به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه‌ نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت هاته‌خواره‌وه‌ بۆ نزیكه‌ى 47 دۆلار.
سه‌رچاوه‌كانی بواری وزه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌ پاشه‌كشه‌ و یه‌ك به‌رمیل 37 سه‌نتى تر واته‌ 0.78%ى له‌ده‌ستداوه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 47 دۆلار و 5 سه‌نت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردودا گه‌یشته‌ 49 دۆلار.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساسی ئه‌مریكا 39 سه‌نتى تر واتا 0.88%ى له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌ك به‌رمیل به‌ 44 دۆلار و 16 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام نه‌وتى ئۆپێك به‌ به‌رزى ماوه‌ته‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل به‌رانبه‌ر 46 دۆلار و 43 سه‌نته‌.
شاره‌زایان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى دابه‌زینى نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تائێستا رێكخراوى ئۆپێك و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر سیاسه‌تى وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها نه‌وتى عه‌مباركراوی ئه‌مریكا به‌بڕى زیاتر له‌ 4 ملیۆن به‌رمیل زیادى كردوه‌ و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نرخی نه‌وت دابه‌زێت.

هەواڵی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 111 دۆلار و 43 سەنت

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 112 دۆلار و 31 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 111 دۆلار و 43 سەنت، تەواو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .