• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
لە كۆبونەوەی ناتۆدا گرژی لەنێوان پۆمپیۆ و چاوشئۆغلو دروستبووە

لە كۆبونەوەی ناتۆدا گرژی لەنێوان پۆمپیۆ و چاوشئۆغلو دروستبووە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

میدیاكانی ئەمریكا دەڵێن، لە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیی ناتۆدا، دەمەقاڵێ لەنێوان هەریەكە لە پۆمپیۆ و چاوشئۆغلو روویداوە، ئەندامانی ناتۆ پشتگیرییان لە قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە.
بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریكییەكان، لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیی ناتۆدا، كەبەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچووە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، توركیای بە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی و ململانێ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمەتبار كردووە، بەهۆی جموجوڵەكانی بۆ گەڕان بەدوای وزەدا، هەروەها رەخنەی ئەوەی لە ئەنقەرە گرتووە، كە بە كڕینی سیستەمی ئێس 400ی روسی، زیانی بە ناتۆ گەیاندووە.
لە بەرانبەردا مەولود چاوشئۆغلو وەڵامی پۆمپیۆی داوەتەوە و ئەمریكای بەوە تۆمەتبار كردووە كە لە جیاتی هاوكاریكردنی توركیا، هاوكاریی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستانی كردووە، بۆیە دەمەقاڵێ و وەڵام و وەڵامدانەوە لەنێوان هەردوو وەزیرەكە دروستبووە.
میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەندامانی ناتۆ لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانییان لە پۆمپیۆ كردووە و دژ بە توركیا قسەیان كردووە، بەتایبەت ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.
لە كۆتاییەكانی كۆبوونەوەكەشدا ئەندامانی ناتۆ نوێنەرەكەی توركیایان لە كۆبوونوەكەدا فەرامۆش كردووە و پێشنیازێكی چاوشئۆغڵوشیان بۆ دووبارە دەستێوەردانی ناتۆ لە لیبیا رەتكردووەتەوە و توركیایان بە هۆكاری خراپتركردنی دۆخی لیبیا تۆمەتبار كردووە.
هەروەها ئەندامانی ناتۆ  لەبارەی كێشەكانی یۆنان و توركیاوە، دژ بە ئەنقەرە قسەیان كردووە و بە ئاشكرا بەرگرییان لە وەزیری دەرەوەی یۆنان كردووە.

ShareTweetShare
Previous Post

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی موچە تاوتوێدەكات

Next Post

پارتـی بـۆ بـێ مـنـەتــە ؟

بەرێوەبەر

Next Post
پارتـی بـۆ بـێ مـنـەتــە ؟

پارتـی بـۆ بـێ مـنـەتــە ؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ