داوا ده‌كرێت به‌په‌له شاندێكی كاریگه‌ر و كه‌سی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچێته به‌غدا بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی سیاسی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عیراق بكرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 له وه‌زاره‌تی داراییه، ره‌وانه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌كراوه بۆئه‌وه‌ی وردبینی تێدا بكرێت و ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر بدات. وتیشی “له پرۆژه بودجه‌كه‌دا خه‌رجی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكراوه‌ته‌وه و كورتهێنانێكی زۆری تێدا ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا ژماره‌كه به‌دروستی دیار نییه”.
له‌و نێوه‌نده‌شدا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق داواده‌كات به‌په‌له شاندێكی كاریگه‌ر و كه‌سی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بچێته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی سیاسی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه، وتیشی “له هه‌ڵبژاردن نزیكده‌بینه‌وه و فراكسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت موزایده‌ی پێبكه‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و شانده رێككه‌وتنی سیاسی بكات”.
ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، حكومه‌تی عیراق هه‌ڵوێستی باشه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ماده و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، تێپه‌ڕێندرێت.