وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌درێت و به‌منزیكانه كێشه داراییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن كازم وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 باسی له‌وه‌شكردووه: كاری زۆر كراوه له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه، گه‌شبینه هه‌وڵی لادانی ئاسته‌نگه‌كان ده‌درێت تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و په‌رله‌مان.
وتیشی: ” ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به ته‌نگژه‌ی دارایی و كێشه‌كانی مووچه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێین”.
دوابه‌دوای تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له په‌رله‌مانی عیراق به بێ به‌شداری نوێنه‌رانی كورد، و په‌یوه‌ستكردنی ناردنی پاره بۆ هه‌رێم به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و كۆمپانیای سۆمۆ له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا زیاتر بوون و تائێستاش به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه.