ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “شاندی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌دا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییان سه‌باره‌ت به بودجه‌ى 2021 له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆكردوه”.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختده‌كاته‌وه، كه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كراوه و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویهتى “شاندی هه‌رێم له كۆتا سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تاییان واژۆكردوه بۆئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021دا، دابنرێت”.
به‌وته‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، رێككه‌وتنه‌كه هه‌مان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، كه له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدى واژۆكرا، به‌ڵام پرۆژه‌یاساى بودجه پێشكه‌ش نه‌كرا و هه‌مان شت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمیش روویدا.
ئه‌حمه‌د سه‌فار باسى له‌وه‌شكردوه، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى ساده له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه و گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ تێپه‌ڕاندنى.