نوێترین هەواڵ

له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم خۆپیشاندان گرژی لێكه‌وته‌وه‌

له‌درێژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك له‌ قه‌زار و ناحیه‌كانی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه‌، له‌ رانیه‌ و ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ رانیه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیاندا رێگری له‌ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن كه‌ له‌كاتێكدا به‌نیازبوون به‌ره‌و بینای ئیداره‌ی راپه‌ڕین بچن و به‌هۆیه‌وه‌ گرژی هاته‌ ئاراوه‌.
هاوكات له‌ پیره‌مه‌گرونیش خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ كۆمیته‌ی یه‌كێتی و مه‌كۆی گۆڕان به‌ردا و به‌ره‌و ناوچه‌ی پارتی به‌ڕێكه‌وتوون و ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ نزیك ئه‌و بینایه‌ی پارتی ده‌بیسترێت.
چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ دژی كه‌می خزمه‌تگوزاری، دواكه‌وتن و لێبڕینی موچه‌ و خراپی باری دارایی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .