لیوا ڕوكن جه‌بار تائى فه‌رمانده‌ى پرۆسه‌كانى خۆرئاواى نهینهواى سوپاى عیراق ده‌ڵێت “دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كان له قه‌زاى شنگال كرانه‌ده‌ره‌وه، رێگه به هیچ هێزێك ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه”.
جه‌بار تائى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پاراستنى شنگال ئه‌ركى سوپا و پۆلیسى ناوخۆیى و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانییه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى.
باسى له‌وه‌شكردوه، رێگه به هیچ هێزێكى ئه‌منیى چه‌كدار یاخود بێ چه‌ك ناده‌ن بونیان هه‌بێت و ئاسایشى شنگالیان به‌ده‌سته‌وه بێت.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتنى شنگالى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداریه‌كان چونه ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه و سوپا و پۆلیسى فیدراڵى ئاسایشى ناوچه‌كه‌یان گرته‌ده‌ست.