
وه‌زیری نه‌وتی عیراق هیواداره هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت به راده‌ستكردنی نه‌وت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه سێ جۆر نه‌وتی خاو هه‌نارده‌بكات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق له وته‌یه‌كدا له كۆنگره‌ی نه‌وت و غاز له به‌غدا، وتی “هیوادارین هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه بخاته سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی بچێته سه‌ر بودجه، تائێستاش گفتوگۆكان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن”.
وتیشی “نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له پرۆژه‌یاسای بودجه به 42 دۆلار دیاریكراوه، پلانی وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هه‌نارده‌كردنی سێ جۆر نه‌وته له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتو، ئه‌وه‌ش به ئامانجی زیادكردنی داهاته و هه‌روه‌ها پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه تێچوی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكاته‌وه”.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی “ئۆپێك پڵه‌س”یشه‌وه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار باسی له‌وه‌كردوه، عیراق پابه‌ندبوه به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی ئۆپێكه‌وه، چونكه دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی له زیادكردنی بڕی هه‌نارده نییه، به‌ڵكو له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخدایه”.