• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوارشەممە, ته‌مموز 16, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
پەیامێكی كراوە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەكان و ئازادكردنی (NRT)

پەیامێكی كراوە بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەكان و ئازادكردنی (NRT)

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مەلا بەختیار

نەبونی موچە، تەنگی بە گەلەكەمان هەڵچنیوەو برسێتی خەڵكی راپەڕاندوە. ئەمەش چاوەڕوانكراو بوو!

حكومەتی كوردستان كە لە هەرسێ حیزبە سەرەكیەكەی كوردستان (یەكێتی-پارتی-گۆڕان) پێكهاتوە، تا ئێستا لە كوردستاندا چارەسەری دارایی پێ نییەو عێراقیش چەشنی كوردستان، نوقمی قەیرانە. عێراق (160) ملیار دۆلار قەرزارەو (285) ملیار دۆلاریشی بە گەندەڵی لەدوای روخانی سەدامەوە خوراوە. كوردستانیش (28) ملیار دۆلار قەرزارە؛ بەڵام گەندەڵیەكەی كوردستان وا زیرەكانە دەكرێ، تائێستا پارە دزراوەكە نەخەمڵێنراوە! بەڵام لە ویژدانی رای گشتیدا گومان نەماوە كە گەندەڵی كوردستانی داڕوخاندوە، كەچی بە داخەوە هەتا ئێستاش تاقە گەندەڵكارێكی كەتە نەگیراوە.
چەند رۆژێكە ناخی پڕ لە داخی خەڵك، خرۆشاوە. خۆپیشاندان دەستیپێكردوە. حكومەت دەیەوێت هەر وەكو دۆخی 17/ی شوبات و روداوەكانی دوایی، بە زەبری هێز و داخستنی راگەیاندنی بەرهەڵستكار، چارەسەری بكات. بێگومان ئەگەر لە رابوردودا، ئەم سیاسەتە سەریگرتبێ و قوربانیەكانیشی كەم نەبوون. چ قوربانی لاوان چ نوسەران.. بەڵام ئەمجارە هەقوایە، رێگای چارەسەری گونجاو بگیرێتەبەر. كە پێمان وایە لانی كەم حكومەت پێویستە:

یەكەم: تەعدیلی وەزارەت بكات و خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە بكات.

دوەم: لەگەڵ بەغداد بێ دودڵی لەسەر بودجەو موچە رێكبكەوێ و نەوت رادەست بكات.

سێهەم: هێزی تایبەت كۆنتڕۆڵی دەروازە رەسمی و ناڕەسمیەكانی گومرگ بكات. بە چاودێری هاوبەشی حكومەتی عێراق-هەرێم- هێزەكانی بەرهەڵستی كوردستان.

چوارەم: لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ سزادانی تەواوی ئەو جەردەییە دابنرێ.. كە ماوەیەكە بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێ.. لەسەرانسەری دەروازە سنوریەكان!

پێنجەم: كۆنگرەیەكی كوردستانی ببەسترێ بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەسەر.. بە مەرجێ، زۆرترین بەشدارانی كۆنگرە، شارەزاكانی لایەنە بەرهەڵستكارەكان بێ..

بۆ ئەوەی خەڵكیش متمانەی هەبێ.. بە زوترین كات، كەناڵی (NRT) ئازاد بكرێتەوە. زیندانی سیاسی كۆتایی بێ. هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس تەنها ئەركیان پاراستنی داوودەزگا حكومیەكان بێ و بەس. پێویستیشە خۆپیشاندەران، ماوەی مانگێك مۆڵەت بدەن بە حكومەت و لایەنەكان هەتا ئەو بڕیارانەو بڕیاری پێویستی تر بدەن. لەم مانگەشدا حكومەت موچەی خەڵك بە قەرزی زیاتریش بێ، دابین بكات.

لەكۆتایشدا دەڵێم:
لە (15) ساڵی رابوردودا دەیان جار وتارم نوسیوەو كۆڕم بەستوە. لە زۆربەشیاندا پێشبینی داڕمانی ئابوری كوردستان و تێكچونی دۆخی سیاسیم كردوە. ئێستا لە سایتی (چاودێر) وتارێكی (19/12/2016) بەناونیشانی (گوزەرانی شەهیدان و قەیرانی ئابوری و یەكێتی) بڵاودەكەمەوە، تكایە خوێنەر بیبینێ و بە ویژدان حوكم بدات!

هەروەها پێویستیشە هەموو خۆپیشاندەرە كوژراوەكانی خۆپیشاندانەكان بە هی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی و ئەوانەی ئێستاشەوە بە شەهید لەقەڵەم بدرێن.

ShareTweetShare
Previous Post

وه‌زیری نه‌وتی عیراق هیواداره‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات

Next Post

ئیسرائیل: توانیمان پیربوونی مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی رابگرین

بەرێوەبەر

Next Post
ئیسرائیل: توانیمان پیربوونی مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی رابگرین

ئیسرائیل: توانیمان پیربوونی مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی رابگرین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ