ئیتاڵیا سزای کۆمپانیای ئەپڵ دەدات

حکومەتی ئیتاڵیا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سزای کۆمپانیای ئەپڵ دەدات بەهۆی “زانیاری ناڕاست” لەبارەی تایبەتمەندی دژە ئاوی مۆبایلی كۆمپانیاكه‌.

ئیتاڵیا تاقیکردنەوەی لەسەر مۆبایلی ئایفۆن کردووە، كه‌ بە گوتەی ئەپڵ دژە ئاوە، بەڵام ئیتاڵیا دەڵێت تەنها له‌ ئاوی خاوێن دژه‌ ئاوه‌، نه‌ك هه‌موو ئاوێك.

هەروەها ئیتاڵیا دەڵێت، ئەپڵ پارەی ئەو کەسانە ناداتەوە کە بەهۆی ئاو زیان بە ئایفۆنەکەیان دەگات، لە کاتێکدا ئەوە بەشێکە لە بەڵێنی دڵنیایی كۆمپانیای ئەپڵ.

بەگوێرەی ریکڵامەکانی ئەپڵ، ئایفۆنی دژە ئاو دەتوانێت بۆ ماوەی 30 خولەک لە ناو قوڵایی چوار مەتر ئاودا بێ زیان بمێنێتەوە.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .