زانایانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو توانیویانە پرۆسەی پیربوون پێچەوانە بکەنەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی تەلئەبیب بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر شای ئیفراتی ئەنجامدراوە و تێیدا، کەسانی تەندروستی سەروو 64 ساڵ، خراونەتەوە ژوورێکی پەستێنراو کە تەنها ئۆکسجینی پوختی تێدابووە، بۆ ماوەی سێ مانگ، هەفتەی پێنج رۆژ، کەسەکان بۆ ماوەی 90 خولەک لەو ژوورە هێڵدراونەتەوە.
هەموو 20 خولەکێکیش داوا لە کەسەکان کراوە، بۆ ماوەی پێنج خولەک ماسکی ئۆکسجینەکە لابەن و ئۆکسجینی ئاسایی هەڵبمژن.
بەم رێگایە، بەرزبوونەوەی و نزمبوونەوەی ئۆکسجین روودەدات، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین، ئەنجام خانەی نوێ دووبارە دروست دەبێتەوە.
پرۆفیسۆر شای دەڵێت، بەم رێگایە توانیمان خێرایی پرۆسەی پیربوون بە رێژەی 50% کەم بکەینەوە.