له به‌ریتانیا به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد و رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى-یش پێشبینى ده‌كات وڵاتانى جیهان هاووڵاتیانیان ناچارنهكهن به وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه.
كیت ئۆبراین به‌ڕێوه‌به‌رى ڤاكسین و چاكسازى بایه‌لۆجى له رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ده‌ڵێت “پێمانوانییه ده‌وڵه‌تانى جیهان بڕیارى وه‌رگرتنى ڤاكسین به‌شێوه‌یه‌كى ناچارى به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێنن”.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، دابه‌شكردنى ڤاكسین پێویستى به بارودۆخێكى پیشه‌ییانه‌یه له هه‌ندێك وڵات‌دا بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت.
له ئێستادا سه‌ركه‌وتنى چه‌ند ڤاكسینێكى دژه كۆرۆنا له جیهاندا راگه‌یه‌ندراون و له به‌ریتانیاش ده‌ست به به‌كارهێنانی كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت به‌كارهێنانی ڤاكسینی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكی و بایۆنتیكی ئه‌ڵمانی ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌تاش بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی دابینده‌كرێت.