رۆژنامه‌ى “زه هیندو” بڵاویكرده‌وه، له یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانى هیندستان نه‌خۆشییه‌كى نادیار بڵاوبوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و گیانله‌ده‌ستدانیشى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له شارى “ئیلورو” له ویلایه‌تى “ئاندرا برادیش” له باشورى هیندستان نه‌خۆشییه‌كى نه‌ناسراو بڵاوبوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه، تائێستاش سه‌دان كه‌س گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو ژماره‌یه‌ك كه‌سدا ده‌ركه‌وتوه و دواتر بڵاوبوه‌ته‌وه و ژماره‌یان به‌رده‌وام زیادى كردوه، نه‌خۆشه‌كان پیاو، ژن و منداڵیش توشی بوه.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانى ویلایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه بورانه‌وه و سه‌رگێژخواردن و نیشانه‌كانى نه‌خۆشى په‌ركه‌مى له‌گه‌ڵدایه، هه‌روه‌ها به‌پێى پشكنینه‌كان ئه‌و كه‌سانه توشى كۆرۆنا نه‌بون، نمونه‌ى ئاو و هه‌وا و خۆراكى ناوچه‌كه‌ش نێردراوه بۆ تاقیگه و پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێیانوایه ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى پیسبونى هه‌وا یاخود خۆراكى پیسبو و خراپه‌وه، نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبوبێته‌وه.