شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عیراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس لهوهدهكهن چه‌ند به‌ندكراوێك له یه‌كێك له گرتوخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵاتون.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆ و ڤیدیۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه گوایه چه‌ند به‌ندكراوێك له یه‌كێك له گرتوخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵاتون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوه‌تى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، داوا له هه‌موان ده‌كه‌ن زۆر به وریاییه‌وه ده‌نگۆ و زانیارى بگوازنه‌وه.
شانه‌كه پێیوایه، ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوانه چه‌ند لایه‌نێك له پشتیه‌وه‌یه‌تی و ده‌یانه‌وێت راى گشتى به‌لاڕێدا ببنه و متمانه به سیستمى ئه‌منى لاواز بكه‌ن، داواش ده‌كات پشت به سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى ببه‌سترێت بۆ وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارى.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی زیندانیانی داعش له گرتوخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرته‌ی ڤیدیۆیی دروستكراوه، كه گوایه زیندانییه‌كان توانیویانه گرتوخانه‌كه بشكێنن و هه‌ڵبێن.