نوێترین هەواڵ

ئه‌مریكا ژماره‌ى پێوانه‌یى له‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ یه‌ك رۆژدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدانى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد و ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه‌ و تائێستا له‌ هیچ وڵاتێكدا تۆمارنه‌كراوه‌.
به‌پێى داتاكانى ماڵپه‌ڕى worldometers، رۆژى 9ى كانونى یه‌كه‌مى 2020 ئه‌مریكا 3 هه‌زار و 243 گیانله‌ده‌ستدانى نوێى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركردوه‌، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه‌ و پێشتر نه‌بوه‌.
به‌پێى هه‌مان داتا، له‌هه‌مان رۆژدا زیاتر له‌ 225 هه‌زار توشبوى تۆماركردوه‌ و به‌وه‌ش كۆى گشتى توشبوان له‌و وڵاته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 15 ملیۆن و 820 هه‌زار و 42 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 296 هه‌زار و 698 كه‌س.
هه‌رچى له‌سه‌رئاستى جیهانیشه‌، تائێستا 69 ملیۆن و 240 هه‌زار و 196 توشبو و یه‌ك ملیۆن و 575 هه‌زار و 813 گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون و ژماره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ به‌رزبونه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا 47 ملیۆن و 995 هه‌زار و 269 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .