• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, شوبات 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەكات بێ توندوتیژی داواكارییەكان بخرێنەڕو

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەكات بێ توندوتیژی داواكارییەكان بخرێنەڕو

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان داوا لەهەموو لایەك دەكات بەبێ توندوتیژی گوزارشت لەداواكارییەكانیان بكەن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، “دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا لە چەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان لەلایەن چین و توێژەكانی كۆمەڵگاو موچەخۆران و فەرمانبەران خۆپیشاندان بەڕێوەچو، كە داوای موچەكانیان و باشتركردنی ژیانیان دەكرد، سەرەتا خۆپیشاندانەكان بەهێمنانە بەڕێوەدەچو لەچوارچێوەیەكی دیاریكراودا، بەڵام بەداخەوە دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان گۆڕاو گرژی تێكەوت و كوژراو و برینداربونی ژمارەیەك هاووڵاتی و ئەندامی هێزە ئەمنیەكانی لێ كەوتەوەو چەندان بارەگاو بینای حكومی و شوێنی گشتی-یش سوتێنران”.
دەستەكە جەختدەكاتەوە، خۆپیشاندان وەك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان دەبینن لەپێناو دابینكردنی داواكاریەكان و ئامانجێكی دیاریكراو لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكان و “دور لە توندوتیژی وئاژاوەگێڕی” و دوور لە هەڵكوتانەسەر ماڵ و موڵكی تایبەت و گشتی و لەهەمانكاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بۆیە هەمیشە لەو سۆنگەیەوە پاڵپشتی لەهەمو چالاكییەكی مەدەنی و یاسایی دەكەن، كە ئامانج لێی دەستەبەركردنی مافەكانی هاووڵاتیان بێت لەپێناو خۆشگوزەرانی و دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكان و چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات هەوڵەكانی چڕتربكاتەوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند لەپێناو دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی موچەخۆران و رەخساندنی هەلی كارو بنەبڕكردنی گەندەڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پێویستە حكومەتی ناوەندییش ئەركی دەستوری خۆی جێبەجێبكات لە دابینكردن و ناردنی بەشە بودجە و موچەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە مافی هاووڵاتیان بەپێی دەستوری عیراق”.
هەروەها دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و دەزگاكانی راگەیاندنیش دەكات بە هەستیاری و هەستكردن بە لێپرسراوێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بكەن و هەموولایەك هاوكاربن لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری ئەو بارودۆخەو گەیشتن بە رێككەوتن و رێكخستنەوەی ناوماڵی هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی دوور لە خیتابی توندڕەوی و هاندان و لەپێناو زیاتر ئاڵۆزنەكردنی دۆخەكە. راشیگەیاند “لە یەكەم ساتی خۆپیشاندانەكان چاودێری بارودۆخەكەمان كردوەو نوسینگەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچون و چاودێریكردنی خۆپیشاندانەكان”.

ShareTweetShare
Previous Post

ئەفسانەیەكی تۆپی پێی ئیتاڵیا كۆچی دوایی كرد

Next Post

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: زۆرترین كات هەوڵمانداوە وەبەرهێنەرانی عیراقی بێنە هەرێمی كوردستان

بەرێوەبەر

Next Post
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: زۆرترین كات هەوڵمانداوە وەبەرهێنەرانی عیراقی بێنە هەرێمی كوردستان

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: زۆرترین كات هەوڵمانداوە وەبەرهێنەرانی عیراقی بێنە هەرێمی كوردستان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ