لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا له چه‌ندین شار به واشنتۆنى پایته‌ختیشه‌وه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردوه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوه‌ستێنرێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌مریكا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له چه‌ندین شار لایه‌نگرانی ترامپ ده‌ستیانكردوه به خۆپیشاندان و دروشمى “دزى بوه‌ستێنن” ده‌ڵێنه‌وه، مایكڵ فلین راوێژكارى پێشوى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكاش به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌كاندا كردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، خۆپیشاندان واشنتۆنى پایته‌ختی گرتوه‌ته‌وه و بڕیاره له “جۆرجیا، پێنسلڤانیا، میشیگان، ویسكنسن، نیڤادا و ئه‌ریزۆنا”ش ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وانه‌ش ئه‌و ویلایه‌تانه‌ن، كه تیمی هه‌ڵبژاردنی ترامپ داوایانكردوه ده‌نگه‌كان تێیاندا دوباره هه‌ژماربكرێته‌وه.
پێشتر دادگاى باڵاى ئه‌مریكا داواكارى ویلایه‌تى ته‌كساسى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له چوار ویلایه‌ت ره‌تكرده‌وه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئێستا و كاندید كۆمارییه‌كان دۆڕاندنى هه‌ڵبژاردن به‌رانبه‌ر جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه ساخته‌كارییه‌كى فراوان كراوه.