سامر زیبان ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى له سه‌رووى ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌یان بێت، پێی رازى نابین”.
سامر زیبان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بۆچونى لیژنه‌ى دارایى و په‌رله‌مانى تێدا وه‌رنه‌گیرێت، پێوه‌ى پابه‌ندنابن و پوچه‌ڵه له‌لایان.
باسى له‌وه‌شكردوه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و به‌بێ راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان هه‌رگیز قبوڵ ناكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى پێشێلبكات، به‌رپرسیارێتى یاسایى له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌كه‌وێته سه‌رشانى، لیژنه‌كه‌شمان هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه، كه تێیدا له ده‌ره‌وه‌ى یاساكه پاره راده‌ستى هه‌رێم بكات”.