یەكەم سەرۆك وەزیران بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا

ئامبروز ماندڤولۆ دلامینی سەرۆك وەزیرانی ئیسواتینی “سوازیلاندی پێشو” لە كیشوەری ئەفریقا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.
جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیسواتینی ئاشكرایكرد، ئامبروز ماندڤولۆ لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردوە.
بەپێی زانیارییەكان ئامبروز دوای دوو هەفتە لە توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا براوەتە نەخۆشخانەی جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشور، بەڵام لەوێ‌ گیانی لەدەستداوە.
ئامبروز ماندڤولۆ لە ساڵی 2018دا كرایە سەرۆك وەزیرانی ئیسواتینی، بەڵام ئەو پۆستە دەسەڵاتەكانی سنوردارە و پادشای ئێستای وڵات، كە لە ساڵی 1986ەوە لە پۆستەكەیدایە، سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەیە.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .