
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات – هه‌سه‌ده له‌باره‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه و پێشمه‌رگه له ئامێدی، هێرشی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆسه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كات و ده‌ڵێت “ئه‌وه ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی دۆزی گه‌لی كورد”.
دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له گوندێكی ناوچه‌ی ئامێدی له پارێزگای دهۆك روبه‌ڕوی یه‌كتربونه‌وه و قوربانی له هه‌ردوولا كه‌وته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی له رێی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تویته‌ر نوسیویه‌تی “هێرشی هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئامێدی جێی شه‌رمه‌زارییه و ده‌ستكه‌وته‌كانی دۆزی كورد تێكده‌دات”.
هه‌روه‌ها په‌یامی ئاراسته‌ی هه‌موولایه‌ك كردوه و ده‌ڵێت “ئێمه بانگه‌وازی راوه‌ستاندنی هێرشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان ده‌كه‌ین له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه”.
