ئینتیسار جبورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ژن و خێزان و منداڵان له په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “تێچوى ئابوریى توندوتیژى دژى ژنان له‌سه‌ر حكومه‌ت گه‌وره‌یه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رى بكات”.
په‌رله‌مانتاره‌كه به رۆژنامه‌ى “سه‌باح”ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه “تێچوى توندوتیژى دژى ژنان له وڵاته گه‌وره‌كاندا زۆر گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تى له كه‌رتى ته‌ندروستیدا، بۆ نمونه كاتێك ژنێك روبه‌ڕوى توندوتیژى ده‌بێته‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و موچه‌ى ته‌واوه‌تى وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها له كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى ده‌وام نه‌كردن ده‌ربكرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌وامى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شى دروستده‌كات”.
ئینتیسار جبورى رونیشیكردوه‌ته‌وه، توندوتیژی كاریگه‌رى ده‌رونى و مه‌عنه‌وى هه‌یه، كه له تێچوه ئابورییه‌كه‌ی زیاتره، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لیژنه‌ى ئابوریى و كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان “ئالاسكوا” ده‌ستیكرد به ئاماده‌كردنى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تێچوى توندوتیژى دژى ژنان له عیراقدا، كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان و ناوخۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه رێوشوێنه‌كان ته‌واونه‌كراون.
به‌بۆچونی په‌رله‌مانتاره‌كه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه وه‌ك زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه وایه بۆ حكومه‌ت، چونكه ئه‌و توندوتیژییه تێچوى دارایى هه‌یه له‌سه‌رى و پێویسته چاره‌سه‌رى بكات.