به‌هۆى تێوه‌گلانى له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستییه‌كان و كارى تیرۆریستى، دادگاى لوبنانى سزاى 22 ساڵ زیندانى و كارى قورسى به‌سه‌ر گۆرانیبێژى دیارى لوبنانى فه‌زڵ شاكردا سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى لوبنان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دادگاى سه‌ربازیى هه‌میشه‌یى لوبنان دوو سزاى به‌شێوه‌ى ئاماده‌نه‌بوو بۆ فه‌زڵ شاكر ده‌ركردوه، كه به‌هۆى بونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گروپى ئه‌حمه‌د ئه‌سیری توندڕه‌و، داواكراوبو.
سزاى یه‌كه‌می فه‌زڵ شاكر بریتییه له زیندانیكردنی 15 ساڵ له‌گه‌ڵ كارى قورس و بێبه‌شكردنى له سه‌رجه‌م مافه مه‌ده‌نییه‌كانى، چونكه به‌شداری له كارى تیرۆریستى و تاواندا كردوه و نزیكبوه‌ته‌وه له تیرۆریستان و پێشكه‌شكردنى هاوكارى لۆجستى پێیان.
هه‌روه‌ها دادگا سزایه‌كى تریشى داوه، ئه‌ویش زیندانیكردنییهتی بۆ 7 ساڵ له‌گه‌ڵ كارى قورس و بێبه‌شكردنى له سه‌رجه‌م مافه مه‌ده‌نییه‌كانى و سزاى دارایى 5 ملیۆن لیره‌ى لوبنانى، به‌هۆى هاوكارى دارایى بۆ گروپى چهكداریى “ئه‌سیر” و دابینكردنى چه‌ك و پێداویستیى شه‌ڕ بۆیان.