ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق باس لەوەدەكات، پێشنیاز كراوە كۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت، لەبەرامبەر شایستە داراییەكانی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە پێشنیازەكە بە گونجاو دەزانێت و داوادەكات وەك دەرفەت سەیری بكرێت.
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،”بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم قسەیەكی نوێ وەك چارە هاتۆتە ئاراوە كە بریتیە لە وەرگرتن و ئیدارەدانی كۆی مەلەفەكە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەرامبەر شایستە داراییەكانیی هەرێم.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”وەفدەكەی هەرێم چاوەرێن كازمی شتێك بۆ هەرێم پێش سەری ساڵ سەرف بكا.”
هۆشیار عەبدوڵا هەروەها باسی لەوەشكردووە،”بە دیدی ئێمە مەلەفیی نەوتی هەرێم بەهۆی گەندەڵیی و نەزانییەوە نەك تەنها بۆ ئێستا تەنانەت بۆ نەوەكانی داهاتوی هەرێمیش بۆتە بەڵا و بارگرانی، ئەگەر عێراق بچێتە ژێر باری هەمو ئیلتیزامەكانیی ئەو مەلەفەوە بە قەرز و پارەی كۆمپانیاكانیشەوە و لەبەرامبەر وەرگرتنەوەیدا كۆی شایستە داراییەكانی هەرێم دەستەبەربكا، پێویستە وەك دەرفەت سەیری بكرێ و دژی نەوەستنەوە.”