• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
راوێژكارێكی پێشوی سەرۆك كۆمار: لەسەردەمی مستەفا كازمی-دا دۆخی ئابوری خراپتر بوە

راوێژكارێكی پێشوی سەرۆك كۆمار: لەسەردەمی مستەفا كازمی-دا دۆخی ئابوری خراپتر بوە

by بەرێوەبەر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2020
in سلایدشۆ, عێراقی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سالار مەحمود راوێژكاری پێشوی سەرۆك كۆماری عیراق، جەختدەكاتەوە لە سەردەمی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیراندا، دۆخی ئابوریی وڵات خراپتر بوە.
سالار مەحمود، كە پێشتریش پەرلەمانتاری كوردستان بو، لە پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك رەخنەی لە كارەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گرتوە و ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە، كە تەنها ئەركی كابینەكەی، ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی حوكمڕانی كازمی-دا 54 چالاكوانی مەدەنی و خۆپیشاندەر كوژراون.
دەشڵێت “دۆخی ئابوریی عیراق لە سەردەمی مستەفا كازمی-دا خراپتر بوە، دۆخی سیاسی شێواوتر بوە، رەوشی خزمەتگوزاری كەمتربوە و دابەزیوە، موچەی فەرمانبەرانی عیراق بە یاسای قەرزیشەوە دواكەوتوە، دەستوەردانی دەرەكی زیادی نەكردبێت كەمی نەكردوە”.
هەروەها راوێژكارەكەی پێشوی بەرهەم ساڵح دوپاتیكردوەتەوە، لە سەردەمی كابینەكەی مستەفا كازمی دا، گرتوخانەی نهێنیی میلیشیاكان زۆرتر بوە، زۆرترین خۆدەرخستن و كەمترین ئەركی بەجێهێناوە، چەكیش هەر لە دەستی لە یاسا دەرچواندایە.
لە بەشێكی دیكەی رەخنەكانیدا، سالار مەحمود پێداگری دەكات لەوەی لە سەردەمی كابینەی ئێستای حكومەتی عیراقدا، گەندەڵی زیادی كردوە و كەمی نەكردوە، یاریكردن بەنرخی دراوی عیراقی-یش جۆرێكی نوێیە لە داهێنانی گەندەڵی، دراوەكە كەم نرختریش بوە.
لەبارەی كارەكانی مستەفا كازمی لە دژی هەرێمی كوردستانیش، راوێژكاری پێشوی سەرۆك كۆماری عیراق نوسیویەتی “لەسەردەمی كازمی –دا شایستە داراییەكانی كوردستان كەمی كرد و وا بڕدرا. حەشدی كوردی وەك هێزی نیزامی لە كەركوك دروستكرا، كە خودی خۆی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراقە”.

هەروەها لە كۆتاییشدا باس لەوە دەكات، هەرچەندە مستەفا كازمی لەناو بازنەی دەوڵەتی قوڵی شیعەدا نییە و هێزی چەكدار و كوتلەی پەرلەمانی نییە، راستە زۆربەی قەیرانەكان هی سەردەمی ئەو نین و كەڵەكەبوی رابردون، بەڵام دەرئەنجام، بەڵێن و فوكردنە خۆیەكانی، رەوایی دەدەن بەوەی بوترێت “كازمی نمایشكارێكی وەك شیر هەڵچوو بوو، هەربۆیە زوو نیشتەوە”.

ShareTweetShare
Previous Post

هه‌په‌گه‌: ئه‌مساڵ 946 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 227 گه‌ریلا شه‌هیدبون

Next Post

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندكردنی بودجەی 2021ی بۆ سبەینێ دواخست

بەرێوەبەر

Next Post
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندكردنی بودجەی 2021ی بۆ سبەینێ دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسەندكردنی بودجەی 2021ی بۆ سبەینێ دواخست

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ