• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
روپێوییەك: زۆربەی كرێكارانی مێینە لە هەرێمی كوردستان گێچەڵیان پێدەكرێت

روپێوییەك: زۆربەی كرێكارانی مێینە لە هەرێمی كوردستان گێچەڵیان پێدەكرێت

by بەرێوەبەر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەمەرەنگ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوێكی هەرێمی كوردستان، زۆربەی ئەو كرێكارە مێینانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن، گێچەڵیان پێدەكرێت، بۆیە بیر لە گۆڕینی كارەكانیان و چونە كەرتی حكومی دەكەنەوە، زۆربەشیان دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ نەكراوە.
ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر كۆنفرانسی رەوشی كرێكارانی مێینە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، روپێوییەك خرایەڕوو، كە لەلایەن ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئامادەكرابوو، تیایدا هاتووە، 20%ی كرێكارانی كەرتی تایبەت ئافرەتن، لەو ڕێژەیە 80%یان توشی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێكسی و هەڕەشە بوونەتەوە، تەنها 10%یان سكاڵایان تۆماركردووە و لەو رێژەیەش، تەنها 10%یان سكاڵاكەیان بۆ یەكلایی بۆتەوە، 20%یشیان بەهۆی كارەكانیانەوە توشی كێشەی خێزانی  بوونەتەوە.
هەر بەپێی روپێوییەكە، 78%ی كرێكاری مێینە لە هەرێم دەستەبەری كۆمەڵایەتیان بۆ نەكراوە، 69%یان ئامادەن واز لە كارەكانیان بێهینن و لە كەرتی تایبەتەوە رووبكەنە كەرتی حكومی، 57%ی كرێكاری مێینە گرێبەستی كاركردنیان نییە و 48%یش هیچ زانیارییەكیان لەسەر یاسای كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی نییە.
لای خۆیەوە عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە كۆنفرانسەكەدا، لەبارەی بەشداریی ئافرەتان لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد، لە هەرێمی كوردستان 83 هەزار كرێكار دەستەبەر كراون، تەنها هەزار و 500یان ئافرەتن، هەروەها لە ساڵی 2019 ، 5 هەزار و 765 كرێكار لە كوردستان لە كارەكانیان دابڕاون، كە 852یان ئافرەتن.
بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی راشیگەیاند، لە ئێستادا 83 هەزار و 977 كرێكار لە 28 هەزار و 780 پڕۆژەدا كاردەكەن، كە 77 هەزار و 17یان  كرێكاری خۆماڵین و لەو ژمارەیە 9 هەزار و 939یان مێینەن، لە بەرانبەریشدا 6 هەزار و 960 كرێكاری بیانی هەن، كە هەزار و 550یان مێینەن.

ShareTweetShare
Previous Post

سەرۆكی لیژنەی دارایی: دەتوانرێت سود لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ببینرێت

Next Post

هه‌په‌گه‌: ئه‌مساڵ 946 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 227 گه‌ریلا شه‌هیدبون

بەرێوەبەر

Next Post
هه‌په‌گه‌: ئه‌مساڵ 946 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 227 گه‌ریلا شه‌هیدبون

هه‌په‌گه‌: ئه‌مساڵ 946 سه‌ربازی توركیا كوژراون و 227 گه‌ریلا شه‌هیدبون

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ