• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەو هێزانەی خەڵكی باشور نین بونەتە بارگرانی بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەو هێزانەی خەڵكی باشور نین بونەتە بارگرانی بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەوە

by بەرێوەبەر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پەرلەمانتارێكی یەكێتی رەخنە لە بوونی ئەو هێزە سەربازییانە دەگرێت، كە خەڵكی باشوری كوردستان نین، بەڵام لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دروستكراون و لەلایەن یەكەی 80ی پارتییەوە كۆمەك دەكرێن، بە یەكێك لە هۆكارەكانی یەكنەگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی دەزانێت.
عوسمان سێدەری پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، كە هاوكات جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەیە، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز، رایگەیاندووە، لەماوەی شەڕی داعشدا، بەنایاسایی چەند هێزێكی سەربازی دروستبوون، “كە لەلایەن هێزەكانی زێرەڤانی و یەكەی 80ی پارتییەوە كۆمەك كراون”، كە سێدەری پێی وایە “دروستبوونی ئەو هێزانە پێویست نەبوون و بونەتە بارگرانی بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەوە و زیانیان بە یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە گەیاندووە”.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی داوا دەكات، “وەزارەتی پێشمەرگە لەجیاتی ئەوەی خەڵكی دەرەوەی باشوری كوردستان بكاتە پێشمەرگە، پێویست بوو ئەو هەزاران گەنجەی لەباشور بێكارن، بیانكاتە پێشمەرگە”.
لەبارەی جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەشەوە بۆ ناوچە سنورییەكان، عوسمان سێدەری دەڵێت، “جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە دەبێت، ئەمەش بەپێی پێویستی و بوونی پشێوی لەو شوێنانەی كە هێزیان بۆ ئاراستە دەكرێت”، راشیگەیاندووە، “جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەشێكی پەیوەندیی بە جموجۆڵەكانی داعشەوە هەیە، بە تایبەت لەناوچە دابڕێنراوەكان، هاوكات لەناوچە سنوریەكانیش پەیوەندی بە داگیركاریی ئێران و توركیاوە هەیە”، بۆیە ئەوان لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان پێشنیازیان كردووە، هاوشانی پاسەوانی سنوری عیراق، هێزی پێشمەرگەش بچێتە ناوچە سنوریەكان.
لە چەند ساڵی رابردوو و لەمیانی شەڕی دژ بە داعش، پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دروستكرد، بەناوی “هێزی پێشمەرگەی رۆژ” و لەلایەن خودی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كۆمەك و هاوكاری دەكرێن و موچەیان دەدرێتێ، كە ژمارەیان نزیكەی 5 هەزار بۆ 8 هەزار چەكدار دەبێت و لەماوەی رابردوودا بەشێك لەو هێزە برانە ئەو ناوچانەی گەریلاكانی پەكەكەی لێیە، چەند جارێكیش گرژی لەنێوانیاندا دروستبووە و جوڵاندنی ئەو هێزە نیگەرانیی پەكەكەی لێكەوتوەتەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌ و 52 دۆلاریشی تێپه‌ڕاند

Next Post

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆكسجین هەشت نەخۆشی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

بەرێوەبەر

Next Post
بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆكسجین هەشت نەخۆشی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆكسجین هەشت نەخۆشی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ