• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, حوزه‌یران 24, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
لاهور شێخ جه‌نگی: چیتر داوا رەواكانی خۆپیشاندەران پشتگوێ نەخرێت

لاهور شێخ جه‌نگی: چیتر داوا رەواكانی خۆپیشاندەران پشتگوێ نەخرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
3
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لاهور شێخ جەنگی سەردانی تەكیەو چەمچەماڵ و دوكانی كردو كەسوكاری ئەو قوربانییانەی بەسەر كردەوە كە لەخۆپیشاندانەكاندا شەهید بوون و له‌ وته‌یه‌كیشدا داوای كرد چیتر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك پشتگوێ نه‌خرێن.
ئەمڕۆ 20ی 12ی 2020 لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان سەردانی تەكیەو چەمچەماڵ و دوكانی كردو كەسوكاری ئەو قوربانییانەی بەسەر كردەوە كە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوودا شەهید بوون لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان.
لە میانی ئەو بەسەركردنەوانەدا، لاهور شێخ جەنگی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییەكان كردو نیگەرانیی خۆی دوپاتكردەوە لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییان كە بۆ خستنەڕووی داوا ڕەواكانیان ئەنجامیاندا.
لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: هەموو خۆپیشاندەران بەكەسوكاری خۆمان دەزانین و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزیی خۆپیشاندانەكاندا نەبووین و داوای هێمنی و دانبەخۆداگرتنمان لەهەموولایەك كرد تا رووداوی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە و خوێنی كەس بە ناهەق نەڕژێت. 
هاوكات سوپاسی هەڵوێستی بنەماڵەی قوربانییەكان كردو لەگەڵ بۆچوونەكانیان هاوڕابوو لە بارەی هەستیاریی دۆخەكەو نیگەرانیی هاونیشتیمانییان لە بەردەوامیی قەیرانەكان.
لاهور شێخ جەنگی داوایكرد چیتر داوا رەواكانی خۆپیشاندەران پشتگوێ نەخرێت و حكومەتی هەرێم لەجیاتی تۆمەتباركردنیان بەپەلە كار بۆ جێبەجێكردنی داواكاریی و چەسپاندنی مافەكانیان بكات.
جەختیشیكردوە كە پێویستمان بەهەڵوێست و بڕیاری سیاسییەو لەگەڵ لایەنەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیش هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە لە پێناو نەهێشتنی هەژاری و بارگرانیی هاووڵاتییان.
وتیشی: لەبەغدا بەهەموو تواناوە كارمانكردوەو هەوڵمانداوە كە زەمینەیەكی گونجاو ساز بكەین بۆ چارەسەركردنی یەكجاری كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١، وەك سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوپاتی دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی میللەتەكەمان و هەمیشە لەبەرەی خەڵكدا دەمێنینەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

كۆكاكۆلا دوو هەزار و 200 كارمەندی دوردەخاتەوە

Next Post

سزای زیاتر لە 22 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی حزبێكی كوردی بڕدرایەوە

بەرێوەبەر

Next Post
سزای زیاتر لە 22 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی حزبێكی كوردی بڕدرایەوە

سزای زیاتر لە 22 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆكی حزبێكی كوردی بڕدرایەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ