حاكم شێخ له‌تیف په‌رله‌مانتاری پێشوتری عێراق پێیوایه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2021ی په‌سه‌ندكرد، بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا مردوه.
له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، حاكم شێخ له‌تیف رونیكرده‌وه “په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی زیادكردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌ت له پرۆژه‌ی بودجه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر داوه، ته‌نها ده‌توانێت بڕه‌كان كه‌مبكاته‌وه یان له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شكی تر بیگوێزێته‌وه، هه‌ربۆیه زیادكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له بودجه‌ی عیراقدا ده‌بێت له‌رێگای حكومه‌ته‌وه بێت یان به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌و بێت، بۆیه ده‌بوایه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كاریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان بۆسه‌ر عیراق ده‌كرد، بچونایه پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه حكومه‌تیان قه‌ناعه‌ت پێبكردایه، كه له پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتیدا جێی بكاته‌وه”.
حاكم شێخ له‌تیف ده‌شڵێت “راگه‌یاندنی بابه‌ته‌كه و دڵخۆشكردنی خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و بێ ئه‌وه‌ی بنه‌مای یاسایی هه‌بێت، ده‌بێته‌هۆی زیاتر نائومێدكردنی موچه‌خۆران، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستوریه، نه‌ك رای شه‌خسی”.
به‌بۆچونی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشوتری عیراق ئێستا ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ئه‌و پرۆژه‌یه بیانه‌وێت كاری له‌سه‌ربكه‌ن، ده‌بێت پرۆژه‌كه، كه گه‌یشته په‌رله‌مان، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی بده‌ن بۆ حكومه‌ت بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكرێت بابه‌تی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بۆ زیادبكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به تێكڕای ده‌نگیش ده‌نگی له‌سه‌ربدات، بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت، یاساكه ناده‌ستورییه‌و حكومه‌ت ده‌توانێت پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بێت و بچێت له دادگای ده‌ستوری هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.