فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران جێبه‌جێكراوه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی به بیناكانی كۆمه‌ڵگه‌ی باڵیۆزخانه‌كه گه‌یاندوه. ئاشكراشیكرد، له هێرشه‌كه‌دا 21 موشه‌ك ته‌قێندراوه و ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كاپتن بێل ئۆربان وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا جهختیكردوهتهوه، ئێران پاڵپشتی ئه‌و گروپانه‌یه و ئاراسته‌یان ده‌كات، كه له‌سه‌ر حسابی سەروەریی عیراق، چالاكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه، ئه‌مریكا لێپێچینه‌وه له ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌هۆی چالاكی ئه‌و میلیشیایانه‌وه هه‌ر ئه‌مریكییه‌ك بكوژرێت.