نوێترین هەواڵ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى دارایى: په‌رله‌مان دژى خه‌رجكردنى هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌رێم

عه‌بدولهادى موحان ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: په‌رله‌مان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌دا بكات و گۆڕانكاریه‌كانیش ته‌ركیز له‌سه‌ر مه‌له‌فى موچه‌ و لێبڕین و پشكى پارێزگاكان و مه‌له‌فى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
عه‌بدولهادى موحان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: په‌رله‌مان دژى خه‌رجكردنى هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ راده‌ست بكات كه‌ لایه‌تى له‌ داهاتى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 په‌رله‌مان گۆڕانكارى له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌له‌ف ده‌كات و سوره‌ له‌سه‌رى، له‌ دیارترینیان مه‌له‌فى موچه‌ و لێبڕین، پشكى پارێزگاكان و مه‌له‌فى هه‌رێمى كوردستان.
تائێستا پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ په‌رله‌مان و چه‌ند مه‌له‌فێك یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و له‌نێویشیاندا رێكه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى پرۆژه‌كه‌یه‌.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .