جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: به درێژایی ساڵی پێشوو حكومه‌ت 72 تریلیۆن دیناری خه‌رجكردوه، به‌ڵام له بودجه‌ی ئه‌مساڵ بوه به 164 ترلیۆن و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌میبكه‌نه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: ئه‌وه‌ى ده‌وترێت بودجه‌ى ئه‌مساڵ بودجه‌یه‌كى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه یاخود چاكسازییه، له ڕاستیدا وانییه، و بریتییه له ته‌قینه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و دووریشه له هه‌موو چاكسازییه‌ك.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: به درێژایی ساڵی رابردو خه‌رجى 72 تریلیۆن دینار بوه، به‌ڵام قه‌باره‌ی خه‌رجی له پرۆژه یاسای بودجه‌ى 2021 بریتییه له 164 تریلیۆن و ئه‌وه‌ش دوو هێنده‌ى ساڵى ڕابردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌شكردووه: كار ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی له 164 تریلیۆنه‌وه بۆ 120 و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له 70 تریلیۆنه‌وه بۆ 30 یاخود 40 ترلیۆن، هه‌روه‌ها سورین له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنى بڕگه‌ى لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و نیازى ئه‌وه‌مان هه‌یه ته‌نها له‌وانه ببڕدرێت كه موچه‌یان له ملیۆنێك و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.