ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه، ودوا بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ده‌دات.
ئاسۆ حه‌وێزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیاربوو رۆژی 7-1-2021 لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخراوه.
رونیشیكرده‌وه “له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له ناو پۆله‌كاندا ئێمه راپۆرتی خۆمان ئاماده كردووه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، دوا بڕیاریش له‌باره‌ی چۆنێتی پڕۆسه‌ی خوێندن له ناو قوتابخانه‌كاندا، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌یدات”
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشى ، رێژه‌ى مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له كوردستان نزیكه‌ی 40% كه‌میكردووه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له دنیادا دوودڵی كردووین”.
رۆژی 1-12-2020، لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه و بڕیاریدا ده‌وامی قۆناغه‌كانی 1 و 2 بنه‌ڕه‌تی و 12 ئاماده‌یی (حكومی ـ ناحكومی) تاوه‌كو رۆژی 07-01-2021 رابگیرێت، وسه‌ر له‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.