قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق داوا له وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات ئه‌و سزایه‌ى سه‌پاندویه‌تى به‌سه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى لاببات.
رۆژى هه‌ینى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌هۆى تێوه‌گلان له تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا سه‌پاندوه.
قاسم ئه‌عره‌جى له ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویهتى: داوا له وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بڕیاره هه‌ڵه‌كه‌ى راست بكاته‌وه كه سزاى به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى عێراقى و حكومیدا سه‌پاندوه.
راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق پێشى وایه: كارێكى دروست نییه كه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌نێو لیستى ئه‌و كه‌سانه‌دا بێت كه سزا دراون.