كوتلەی سادقون پێی وایە حكومەتەكەی مستەفا كازمی لەسەرجەم بوارەكاندا شكستی هێناوە و سیاسەتەكانی وڵات بەرەو لێواری لەناوچون دەبات.
ئەحمەد كنانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی سادقون كە باڵی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەقە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەیەوێت شكستی وەزیرەكانی كابینەكەی لەو ئەركەی لەسەر شانیانە لە ئیدارەدان بشارێتەوە.
باسی لەوەشكردوە: شكستی رێگەكانی حكومەت بۆ ئیدارەدانی مەلەفەكان و چارەسەركردنی قەیرانەكان سەلمێنراوە، هەروەها هیچ شتێكی لەسەر ئەرزی واقیع پێشكەش نەكردوە.
كنانی پێشی وایە: ئەگەر شكستی حكومەت بەردەوام بێت وڵات بەرەو لەناوچون دەچێت، حكومەت جێی بێهیواییە لە خواستەكانی گەلی عێراقی.