نوێترین هەواڵ

كیم جۆنگ ئون: ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین دوژمنه‌

كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور ده‌ڵێت: ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین دوژمنمانه‌ و به‌ گۆڕینى سه‌رۆكه‌كه‌شى سیاسه‌ته‌ دوژمنكارانه‌كه‌ى به‌رامبه‌رمان ناگۆڕدرێت.
كیم جۆنگ ئون له‌كاتى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى له‌ پیۆنگ یانگى پاته‌خت له‌ وته‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه‌: ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین دوژمنى كۆریاى باكوره‌ و به‌ گۆڕینى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌كۆشكى سپى داده‌نیشێت سیاسیه‌ته‌ دوژمنكارانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ریان ناگۆڕدرێت.
باسى له‌وه‌شكردوه‌: وازهێنان له‌و سیاسه‌ته‌ دوژمنكارانه‌ رۆڵێكى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باكور و ئه‌مریكا.
كیم پێشى وایه‌: پێویسته‌ ته‌ركیزیان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ و دامركانه‌وه‌ى ئه‌مریكا بێت كه‌ گه‌وره‌ترین دوژمنیانه‌ و رێگرى سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانیان، داواشى كرد لێكۆڵینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ى زیاتر ئه‌نجام بدرێن بۆ به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى پێشكه‌وتوو و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پلانى به‌ده‌ستهێنانى ژێرده‌ریایى ئه‌تۆمیان ته‌واو كردوه‌.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .