لایكێكی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ئەو ئەستێرە لاوە لە ریاڵ مەدرید نزیك دەكاتەوە و شارەزایانی وەرزشی پێیان وایە، خەجتلەوەدەكاتەوە كە لە یانە ئیسپانیەكە نزیكە.
دوای ئەوەی هالاند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لایكی وێنەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریاڵا مەدریدی كرد، شیكەرەوانی وەرزش پێیان وایە نزیكی ئەو یاریزانە لە یانە مەدریدیەكە پیشان دەدات.
رۆژنامە وەرزشیە جیهانیەكان باس لەوەدەكەن، ئەو كارەی هالاند نیشانەی ئەوەیە كە گرێبەستی داهاتوی ریاڵ مەدرید دەبێت كە ماوەیەكە هەوڵی بۆ دەكات.
هالاند یەكێك لە ئەستێرە تازە پێگەیشتوەكانی تۆپی پێی و چەندین یانەی گەورەی جیهان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، هەروەها ئەو یاریزانەش خواستی ئەوەی هەیە روبكات یانە ئیسپانیەكە.