ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ماده‌كانى پرۆژه یاساى بودجه قابیلى گۆڕانكارییه ئه‌گه‌ر دژى به‌رنامه حكومى و چاكسازییه‌كان بێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار به رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى وتوه: دواى ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تایبه‌ت به پرۆژه یاساى بودجه ده‌ستیان پێكرد سه‌رجه‌م ماده‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌میان قابیلى گۆڕینن چونكه له‌گه‌لأ به‌رنامه‌ى حكومى وزارى و په‌ڕه‌ى سپى چاكسازى ناگوجێن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
باسى له‌وه‌شكردوه: په‌ڕه‌ى سپى چاكسازى ته‌ركیز له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرى پرۆژه یاساى بودجه بكه‌ین ده‌بینین كه گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له‌ساڵى 2004ه‌وه، بودجه‌یه‌كى فراوانبوه و زۆرینه‌ى ماده‌كانى گه‌وره‌تر بون نه‌ك تێیاندا خه‌رجى كه‌مكرابێته‌وه.
سه‌فار رونیشیكردوه‌ته‌وه: پرۆژه یاساكه چینى هه‌ژاران و مامناوه‌ند و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ى موچه‌ى كه‌م و مامناوه‌ندیان هه‌یه كردونه‌ته ئامانج، بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بوه هۆى هه‌ڵاوسان به رێژه‌ى 25% ئه‌وه‌ش واتاى كه‌مبونه‌وه‌ى داهاتى فه‌رمانبه‌ره به‌هۆى هه‌ڵاوسان و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌وه.