نوێترین هەواڵ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌ بڕیار له‌ سه‌ر موچه‌ده‌دات

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندنه‌وه‌ بڕیار بدرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ سبەینێ چوارشەممە 13ی كانوونی دووه‌می 2021، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم کۆببێتەوە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ بڕیاره‌ له‌ باره‌ی ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ و رێژه‌ی لێبڕینه‌وه‌ دوابڕیار بدرێت.
هاوکات، هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنه‌مای راپۆرتی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە و لیژنە تایبەتمەندەکان، بڕیار لەسەر دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .