کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.
لەمبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و وتی، “پابەندەین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ەنجام بدەین”.
وتیشی: “سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتی راسپاردووە کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدات”.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ لە عێراق، ئەنجام بدرێت.