هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌و، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێشنیازی كردوه خوێندكارانى پۆلی 12 له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه له‌نێو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به كه‌ناڵى روداوى وتوه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه، ئێمه پێش راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن پێشنیازمان كرد كه ناكرێت سێكته‌ره‌كان به‌مشێوه‌یه رابگیرێن، بۆیه ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌و خوێندكارانهیه كه ده‌یانه‌وێت ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه.
وتیشى: مه‌ترسی كۆرۆنا بۆ ده‌یان ساڵی ئاینده ده‌مێنێته‌وه و ناكرێت ژیانی گشتی له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و دارایی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه رابگیرێت، ده‌بێت گوێ بگرین له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قسه‌ی چی له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنای نوێ و كۆن ده‌كات، دوای ئه‌ویش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بزانین چی ده‌ڵێت.
پارێزگارى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌نوێترین پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرایكردوه: چه‌ند پێشنیازێكیان له‌وانه، پۆلی 12 له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه له‌نێو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌ست به خوێندن بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێشنیازێكی دیكه‌ش كراوه كه 1/2/2021 ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه به نۆره، ئه‌گه‌رنا له 1/3/2021 ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه به ته‌واوه‌تی و به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ركه‌وتو بوو له‌و وه‌رزه‌دا وه‌رزی دوه‌م بۆ ته‌واوكردنی خوێندن بخرێته مانگی ئه‌یلول.