شه‌پۆلێكى سه‌رماى سه‌خت روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات

ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه‌ شه‌پۆلێكى سه‌رماى سه‌خت روو له‌ عێراق بكات كه‌ تائێستا سه‌ختترین ده‌بێت.
مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ له‌ ده‌سته‌كه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: به‌پێى دوایین پێشبینى كه‌شناسى جیهانى، بارانى مامناوه‌ند بۆ توند و به‌فر له‌ناوچه‌كانى باكور له‌ رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌ تا سێشه‌ممه‌ ده‌بارێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: به‌دواى ئه‌وه‌شدا شه‌پۆلێكى سه‌رماى سه‌خت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تائێستا توندترین ده‌بێت، شه‌پۆله‌كه‌ش رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: پله‌كانى گه‌رما له‌ژێر سفره‌وه‌ ده‌بن به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى باكور كه‌ چه‌ند پله‌یه‌ك ژێر سفر ده‌بن.

هەواڵی دواتر

نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 111 دۆلار و 43 سەنت

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 112 دۆلار و 31 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 111 دۆلار و 43 سەنت، تەواو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .