هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: جۆرێكى تر‌ى قاچاخچێتى نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه و له مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه ئاسن به‌ناوى ترانزێته‌وه ده‌هێنرێت و گوایه ده‌برێته سوریا، به‌ڵام له هه‌رێم ساخ ده‌كرێته‌وه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د كه جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى داراییه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویهتى: ده‌روازه‌ى په‌روێزخان قاچاخچێتى به‌هێنانى ئاسنه‌وه ده‌كه‌ن به‌ناوى ترانزێته‌وه، گوایه ئاسنه‌كه بۆ سوریا ده‌ڕوات به‌ڵام به‌ڵگه‌كان ساختهكراون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: 355 تۆن شیش له رێگه‌ى 15 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگره‌وه به‌ناوى “كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وروپى” هێنراوه‌ته ناوه‌وه، گوایه له رێكهى ده‌روازه فیشخابوره‌وه چوه‌ته سوریا، به‌ڵام به‌دواداچونم كردوه ئه‌وه نه‌كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش چه‌ند زیانێكى هه‌یه، یه‌كه‌م یه‌ك دینار گومرگ ناده‌ن، دوه‌میش پشكنینى كواڵێتى بۆ ناكرێت ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه، سێیه‌میش گورزێكى كوشنده له ڕه‌وتى بازرگانى له هه‌رێم ده‌دات، چواره‌میش ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌پاى هێنانه ناوه‌وه‌ى باره‌كه وه‌رده‌گیردرێت بۆ كه‌سانى تایبه‌ته.