هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى دوا پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه‌كان و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراقدا كۆبونه‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتى ، لهكۆبونهوهیكدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌به‌غداد پشتیوانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان دوپات كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه یاساییه‌ی كه تایبه‌ته به پشكی كورد و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی2021 له پێناو بژێوی هاوڵاتیان و دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم .
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق وئاماده‌یی یه‌كێتى بۆ هه‌موو پشتیوانییه‌ك له‌ته‌واوكردنی ئاماده‌سازییه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
لاهۆر شیخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی نیشمانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ناسه‌قامگیریى ناوچه كوردستانیه دابڕاوه‌كان باسى له‌وه كردوه كه داویان له كازمى كردوه گرنگى زیاتر به سه‌قامگیرى وئارامى ئه‌و ناوچانه بدرێت وئه‌ویش به‌ڵێنى هاوكاریى وپشتیوانى ته‌واوى داوه،بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان وپاراستنى مافى هاوڵاتیان له چوار چێوه‌ى ده‌ستور.