وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌ته‌واوه‌تى كۆنتڕۆڵى ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردوه و ده‌ڵێت : رێژه‌ى چاكبونه‌وه له‌و ڤایرۆسه له عێراقدا له 93% ى تێپه‌ڕاندوه.
حه‌سه‌ن تمیمی رایگه‌یاند، عێراق به‌رێژه‌یه‌كی باش كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆناى كردوه و له‌ئێستادا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه له‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 93 % و رێژه‌ی مردنیش له 2% .
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، رۆژانه 40.000 (چل هه‌زار) ئه‌نجامی پشكنین ده‌خرێته‌ڕو ، به‌ڵام ڤایرۆسه نوێكه‌ى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، و شێوازه گۆڕاوه‌كه‌شی ده‌ریده‌خات كه ئه‌و ڤایرۆسه پێویستی به تاقیگه‌ی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق وتیشى، پێویسته هه‌مو میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرنگی بده‌ن به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه ڕاسته‌كان و خۆیان له‌و لێدوانه ناڕاست و بێ بنه‌مایانه به‌دوربگرن كه كێشه و مه‌ترسی له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه وجه‌ختى له‌وه كرده‌وه رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س و میدیایانه ده‌گرنه‌به‌ر كه بانگه‌شه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ده‌كه‌ن.